ڕێکەوتننامەی شینگن چیە؟
ڕێکەوتننامەی شینگن ڕێکەوتنێکی خاکی فرەلایەنە کە ڕێگە بە گەشتی ئازاد دەدات لە ناو و بەسەر دەوڵەتانی ئەندام. ٢٦ وڵاتە ئەوروپیەکە بوونە دەرەنجامی ڕێکەوتننامەی شینگن کە پاسەوانی سنورەکانیان لابرد بۆ گەشتیاران لە نێوان خۆیان و ڕێسایەکی گشتگیری ڤیزا هاوبەش دەکەن.
مێژووی ڕێکەوتننامەی شینگن
بەندە لەسەر بنەمای جوڵەی ئازاد، ڕێکەوتننامەی شینگن فراوان کرا بە ویستی گشتگیر بۆ کەمکردنەوەی ڕێکاریەکانی گەشت بۆ ئەو ئەوروپیانەی کە ئارەزووی ژیان و کار و گەشت دەکەن لە سەرتاسەری قاڕەکە و دەوڵەتە دورگەییەکان. لابردنی پاسەوانی سنور ڕێگە بە ئەوروپیەکان دەدات بە جوڵەکردنی ئازاد و بەبێ ڕێکاری، زیادکردنی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ناوەوە و لەرانسەری دەوڵەتە ئەندامەکان لەکاتێکدا بەرزکردنەوەی ئاستی جۆریەتی ژیانی ملیۆنان کەس.
سەڕەڕای پەسەندکردنێکی فراونی ڕێکەوتننامەکە لە بنەمادا، چالاکی بۆ لابردنی پاسەوانی سنور بە شێوەیەکی بەربڵاو جێبەجێ کردنی ئەرکەکە، ژمارەی وڵاتە بەشدارەکان، و بوارە تەکنیکیەکان ئەستەمیەکانی خستەڕوو. سەڕەڕای ئەم ئەستەمیانە و ئەوانی تریش، لە ١٤ی جونی١٩٨٥، هەوڵی دیبلۆماتیوایکرد کە ڕێکەوتننامەکە پێشنیاری لابردنی کاتی پاسەوانی سنور بکات؛ ڕێکەوتننامەی شینگن. واژۆکرا لە دەرەوەی لادێی شینگن، لۆکسمبۆڕگ، ڕێکەوتننامەی شینگن چەندین دەیەی ویست بۆ هاتنە بواری کرادری. لە سەرەتادا واژۆکرا لەلایەن پێنج دەوڵەتی ئەندام، لەوانە بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا (لەو کاتەدا ئەڵمانیانی ڕۆژئاوا)، لۆکسمبۆڕگ و هۆڵەندا، واژۆ بنچینەییەکان زیادکران بە ٢٠ لایانی تر بۆ ڕێکەوتتنامەکە لە ماوەی دەیەکانی دواتر. ڕێکەوتننامەی شینگن فراوانکرا لە ١٩٩٠ بە پەیماننامەی شینگن، کە بوو بە هۆی ڕێسایەکی پێشکەوتووی گشتگیری ڤیزا، و لە کۆتاییدا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە لە ١٩٩٥، لە سەرانسەری حەوت دەوڵەتی ئەندام. نۆ ساڵ دواتر، ڕێکەوتننامەی شینگن بوو بە یاسای یەکێتی ئەوروپا؛ ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی شینگن بە ڕادەیەکی زۆر نزیکە، لەگەڵ وەرگرتنی یاسای شینگن لەلایەن پێکهاتەی ئەنجومەنی سەرەکی ئەوروپا وەکو سەرچاوەی سەرەکی یاسای بەڕێوەبردن.
ڕێکەوتننامەی شینگنی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن کەس دەژین لە ناوچەی شینگن، کە ٤،٣١٢،٠٩٩ کیلۆمەتر دادەپۆشن.
ئەمڕۆ، تەنها چوار دەوڵەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە دەرەوەی ناوچەی شینگنن. هەرچەندە ئەم چوار دەوڵەتە، بە یاسایی لە ئەگەری بوون بە لایەنی داهاتووی ڕێکەوتننامەکەن (و بە دڵنیاییەوە ئێستا لە پڕۆسەی بەشداربوونن). ئەمانە بریتین لە: بولگاریا، کڕواتیا، قوبرس و ڕۆمانیا. لە لایەکی ترەوە، چوار دەوڵەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەن کە بەشێکن لە ناوچەی شینگن: ئایسلەندا، لیشتنشتاین، نەرویج، سویسڕا.
سەڕەڕای پابەندبوون بە سنوری کراوە بۆ دەوڵەتە ئەندامەکان، یاسای سزادانی کاتی ڕێکەوتننامەی شینگن ڕێگە دەدات بە دانانەوەی پاسەوانی سنور لە وڵاتێکی شینگن بۆ ماوەیەك کە لە ٣٠ ڕۆژ تێنەپەڕێت. سەڕەڕای ئەمەش، ئەم جیاکاریە کاتیە دەکرێت پوچەڵبکرێتەوە تەنها لە دۆخی تایبەتی تێوەگلانی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکە یان پیوەندی کۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەی، کە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا، و بە هەمان شێوە خەڵکی گشتی دەبێت ئاگاداربکرێنەوە، کە دەبێت وڵاتێك هەنگاوی لەم جۆرە بنێت.
لیستی وڵاتانی ڕێکەوتننامەی شینگن
ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەوڵەتە ئەندامەکانی ڕێکەوتننامەی شینگنن کە بە یەکەوە ناوچەی شینگن پێکدەهێنن (بە شێوەی ئەلف و بێی ڕێکراون):
1. نەمسا | 14. لیشتنشتاین |
2. بەلجیکا | 15. لیتوانیا |
3. کۆماری چیك | 16. لۆکسمبۆڕگ |
4. دانیماڕك | 17. ماڵتا |
5. ئەستۆنیا | 18. هۆڵەندا |
6. فیلەندا | 19. نەرویج |
7. فەڕەنسا | 20. پۆڵەندا |
8. ئەڵمانیا | 21. پورتوگال |
9. یۆنان | 22. سلۆڤاکیا |
10. هەنگاریا | 23. سلۆڤینیا |
11. ئیرلەندا | 24. ئسپانیا |
12. ئیتاڵیا | 25. سوید |
13. لاتڤیا | 26. سویسڕا |
- هەموو دەوڵەتەکانی شینگن دەکەونە ناوەندی خاکی ئەوروپا، جگە لە ئایسلەندا و ماڵتا.
- لەبەرئەوەی دەوڵەتە زۆر بجووکەکان ئەندۆرا، ماکاو، سان مارینۆ، و شاری ڤاتیکان وڵاتی ئەوروپی سنور داخروان لە ناو خاکی دەوڵەتانی ئەندامی شینگن، ئەوان بەشێوەی فاکتەری بەشێکن لە ناوچەی شینگن، هەر چەندە گەر بەشێوەی تەکنیکی بەشێک نەبن لە ڕیکەوتننامەکە.
چۆن ڕێکەوتننامەی شینگن کاردەکات؟
ڕێکەوتننامەی شینگن سنورەکانی پاسەوانی سنوری ناوەوە لادەبات لە ناو و سەرانسەری ناوچەی شینگن، مانای وایە لە زۆربەی دۆخەکاندا، کاتێک تۆ چونەژوورەوەی یاساییت بەدەستهێنا بۆ وڵاتێکی شینگن، ئەوا تۆ بە درێژکردنەوە بەدەست خستنت بەدەستهێناوە بۆ هەموو ناوچەکە: هەموو ٢٦ وڵاتەکان. سەڕەڕای ئەمەش، لەبەر نەبوونی پاسەوانی سنوری ناوەوە، ڕێکاری هەیە لە دەست گەیشتن بە ناوچەی شینگن. لە شێوەی مەرجی جێبەجێ کاری ئەمە مانای ئەمانەی خوارەوە دەگەێنێت:
- ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەکێك لە دەوڵەتەکانی شینگنیت، ئەوا تۆ پێویستت بە ڤیزا نیە بۆ چونە هەر دەوڵەتێکی تری شینگن.
- ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەکێك لە وڵاتە بە لیستکراوەکانی بە ڤیزای خوارەوەیت، ئەوا تۆ پێوستە داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزا بۆ چونە ناوچەی شینگن.
- ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەکێك لە وڵاتە بە لیستکراوەکانی بێ ڤیزای خوارەوەیت، ئەوا تۆ پێویستت بە ڤیزای نیە بۆ چونە ناوچەی شینگن.
وڵاتانی بێ ڤیزای ڕێکەوتننامەی شینگن
ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەوڵەتانی دەرەوەی ڕێکەوتننامەی شینگنن، بەڵام هاوڵاتیانیان پێویستیان بە ڤیزا نیە بۆ چونە ناوچەی شینگن:
1. ئەلبانیا | 31. کۆماری مەڵدۆڤا |
2. کۆماری مەڵدۆڤا | 32. مۆنتێنێگرۆ |
3. ئەرجەنتین | 33. نیوزلەندا |
4. ئوستڕالیا | 34. نیکاراگوا |
5. باهاماس | 35. پالاو |
6. بەربادۆس | 36. پەنەما |
7. بۆسنە وهەرسك | 37. پاراگوای |
8. بەڕازیل | 38. پیرۆ |
9. برونی داروسەلام | 39. سەین کیت و نێڤیس |
10. کەنەدا | 40. سەینت لوسیا |
11. چیلی | 41. سەینت ڤینسێت و گرینادینس |
12. کۆڵۆمبیا | 42. ساماو |
13. کۆستا ریکا | 43. سڕبیا |
14. دۆمینیکا | 44. سییچیڵس |
15. ئێل سالڤادۆر | 45. سەنگافورا |
16. جۆرجیا | 46. دورگەکانی سۆڵۆمۆن |
17. گرێنادا | 47. کۆریای باشور |
18. گواتیمالایا | 48. تایوان |
19. هندۆراس | 49. تیمۆر-لێستێ |
20. هۆنگ کۆنگ | 50. تۆنگا |
21. ئیسڕائیل | 51. ترینداد و تۆباگۆ |
22. ژاپۆن | 52. توڤالو |
23. کیریباتی | 53. ئۆکڕانیا |
24. ماکاو | 54. ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو |
25. کۆماری یوگسلاڤی پێشووی مەقەدۆنیا | 55. شانشینی یەکگرتوو |
26. مالیزیا | 56. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
27. دورگەکانی مارشاڵ | 57. ئۆڕۆگوای |
28. ماوریتوس | 58. ڤانواتو |
29. مەکسك | 59. ڤەنزوێلا |
30. میکرۆنیسا |
|
هەروەها ئەمانەش پێویستیان بە داواکردنی ڤیزا نیە: بەریتانی نەتەوەکان (دەرەوەی وڵات)، هاوڵاتیانی ناوچەکانی بەریتانی دەرەوە (BOTC)، هاوڵاتیانی بەڕیتانی دەرەوە (BOC)، کەسانی پارێزراوی بەڕیتانی (BPP)، و بکەرانی بەڕیتانی (BS).
وڵاتانی بە ڤیزای ڕێکەوتننامەی شینگن
هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانەی خوارەوە پێوستە ڤیزای شینگن بەدەست بهێنن بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن:
1. ئەفغانستان | 53. لاۆس |
2. جەزائیر | 54. لوبنان |
3. ئەنگۆلا | 55. لێسۆتهۆ |
4. ئەرمینیا | 56. لیبیا |
5. ئازربایجان | 57. لایبریا |
6. بەحرەین | 58. مەدەغەشقەر |
7. بەنگلادیش | 59. مەلاوی |
8. بێلاڕوس | 60. ماڵدیڤ |
9. بێڵیز | 61. مالی |
10. بێنین | 62. مۆڕیتانیا |
11. بهوتان | 63. مەنگۆلیا |
12. پۆلیڤیا | 64. مەغریب |
13. بۆسنا | 65. مۆزەمبیق |
14. بورکینا فاسۆ | 66. نامبیا |
15. بورما\میانمار | 67. ناوڕو |
16. بوروندی | 68. نیپاڵ |
17. کەمبۆدیا | 69. نایجەڕ |
18. کامیڕۆن | 70. نایجیریا |
19. کاپێ ڤێردێ | 71. کۆریای باکور |
20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست | 72. عومان |
21. چاد | 73. پاکستان |
22. چین | 74. پاپاو گینیای نوێ |
23. کۆمۆڕۆس | 75. فیلیپین |
24. کۆنگۆ | 76. قەتەڕ |
25. كوت ديفوار | 77. ڕوسیا |
26. کوبا | 78. ڕواندا |
27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات | 79. ساو تۆمێ و پرینسیپ |
28. جیبۆتی | 80. سعودیە |
29. کۆماری دۆمێنیکا | 81. سەنیگال |
30. ئیکوادۆر | 82. سیێرا لۆنێ |
31. میسڕ | 83. سۆماڵ |
32. گینیای ناوڕاست | 84. ئەفریقای باشور |
33. ئێریتریا | 85. سودانی باشور |
34. ئیسیوبیا | 86. سری لانکا |
35. فیجی | 87. سودان |
36. گابۆن | 88. سورینام |
37. گابیا | 89. سویسرا |
38. گانا | 90. سوريا |
39. گینیا | 91. تاجاکستان |
40. گینیا-بیساو | 92. تەنزانیا |
41. گوانا | 93. تایلەند |
42. هایتی | 94. تۆگۆ |
43. هندستان | 95. تونس |
44. ئیندۆنیزیا | 96. تورکیا |
45. ئێران | 97. تورکمانستان |
46. عێراق | 98. ئۆگەندا |
47. جامایکا | 99. ئۆزباکستان |
48. ئەردەن | 100. ڤێتنام |
49. کازاخستان | 101. یەمەن |
50. کینیا | 102. زامبیا |
51. کوەیت | 103. زیمبابۆی |
52. قڕغستان |
کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.
ئەرێنی و نەرێنیەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن
ڕەنگە تۆ تێبینی ئەوەت کردبێت کە وڵاتانی لیستی بێ ڤیزا بۆ ناوچەی شینگن بە گشتی و تایبەتی وڵاتانی دەوڵەمەندن کە دەکەونە باکوری گۆی زەوی. لەبەرئەوەی ڕێسای کۆچکردنی ڕێکەوتننامەی شینگن پێوەند دادەنێت لە هاتنی وڵاتانی هەژار و بەخێرهاتنی وڵاتانی دەوڵەمەند دەکات، ڕەخنەکان لە ڕێکەوتننامەکە تانە لەوە دەدەن کە بنەماکانی گەشتی بێ ڤیزا تەنها درێژدەکرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لە ژێر ڕێکەوتننامەی ڤیزای شینگن، کە دواتر وڵاتانی هەژار\ناجێگیر دەخاتە لاوە کە بە زۆری دەکەونە ئاسیا، ڕۆهەڵاتی ناوڕاست و ئەفریقا. ئەوە ڕاستە کە ڕێکەوتننامەی شینگن کێشەی تێدایە. یەکێك لە زیانەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن ئەوەیە کە سودەکەی پارێزراوە بۆ هاوڵاتیانی دەوڵەتانی ئەندام، بۆ ئەوانەی کە هەلی گەشت کردن و ئازادیان فراوان بووە لەسەر باری دەوڵەتانی نا-شینگن، بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە باشوری گۆی زەوی. لە بەرامبەردا، ڕەزامەندانی ڕێکەوتننامەی شینگن ئەوە دەڵێن کە بوارە هەرە جێمشتومڕەکەی- تایبەتمەنکردنەکەیەتی-کە ئاسایشی بۆ ملیۆنان کەس دابین کردووە لە ناو ناوچەکە بە کەمکردنەوەی گەیشتنی خەڵك لە وڵاتانی دیاریکراو.
هەندێك لە ڕەخنەکان ڕەنگە بڵێن کە ڕێکەوتننامەی شینگن تەواو تایبەتمەنکراو نیە. بۆ خاوەنانی ئەم بڕوایە، ڕێکەوتننامەی شینگن لەوانەیە زیاتر بەخێرهاتنی ئەوانە بکات کە دەیانەوێت ڕێسای سنوری کراوە بشکێنن و زیاتر بمیننەوە وەك لە ماوەی ڤیزاکەیان و هەڵی نیشتجێبوون بدەن، یان تەنانەت تاوان ئەنجام بدەن، کارەساتە کۆچکردنە بەردەوامەکە تاقیکردنەوەیەکی بەردەوام بووە بۆ ڕێکەوتننامەی شینگن، وەك کە زۆربەی کۆچبەران و پەنابەران گێژاوی ئابووری و سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ئەفریقای باکوری جێدەهیڵن و دەریای ناوڕاست دەبڕن بۆ بەدەستهێنانی پەنابەرێتی لە ئەوروپا.
سەڕەڕای ئەوەی ڕەخنە کاراکانی ناوچەی شینگن، گرنگی ڕێکەوتننامەی شینگن دەکەوێتە سەر ڕاگرتنی بنەمای گەشتی ئازاد. ڕێکەوتنە هەلی گەشتکردن و خۆشبەختی کەسی بۆ ملیۆنان ئەوروپی زیادکردووە. لاربردنی پاسەوانی سنور وەبەرهێنانی هاوبەشی ئیکۆنۆمی زیادکردووە و لەمپەرەکانی بۆ توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی و هاوکاربوونی لابردووە، کە بووە دەرەنجامی بڵاوبوونەوەی زانیاری نەك تەنها سنوردار بۆ ئەوروپا، بەڵکو سود گەیاندن بە هەموو جیهان.