لیستی ناوەرۆک
پوختەیەك لەسەر بەلجیکا
دەکەوێتە کەناڵی ئینگلیزەوە، ئەم وڵاتە بەگوێرەی جوگرافیا بچوکە، بەڵام ئێجگار چڕ لە دانیشتوان بە ١١.٥ ملیۆن کەس کەوتووەتە نێوان فەڕەنسا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا، وە گەشتێکی کورت دەبێت لێیەوە بۆ هەردوو پاریس و لەندەن. ناوەندی دیبلۆماسی ئەوروپا، بەلجیکا یەکێکە لە ٦ ئەندامە بنچینەییەکەی یەکێتی ئەوروپا، و پایتەختەکەی بیتیە لە بڕۆکسل و بارەگای یەکێتی ئەوروپایە. خانەخوێی دانیشتوانێکی فرە زمانە، بەلجیکا زمانی فەڕەنسی، ئەڵمانی و هۆڵەندی وەکو زمانە فەرمیەکان ناساندووە؛ کلتوورەکەی تێکەڵەیەکی دەگمەنە لە هەر ٣ کاریگەرەکان. وڵاتێکی وێنەیی جوان و دڵگیر، سەردانکەرانی بەلجیکا دەتوانن تامی شۆکۆلاتە و کێکی وافڵس بکەن و سەردانی بڕاگ بکەن، شارێکی ئەندازیاری مەزنی سەدەکانی ناوڕاست و ناوەندی کەلەپووری یونسکۆ. بەلجیکا لە سەرەتای سەردەمی شینگندا ئامادەبوو وەکو یەکیك لە ٥ واژۆکارە بنچینەییەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن، لە ١٩٨٥. لە ١٩٩٥، کە ڕێکەوتننامەکە جێبەجێکرا، بەلجیکا لەگەڵ ٧ وڵاتەکە وەستا بۆ پێکهێنانی ناوچە شینگنە بنچینەییەکە.شایستەبوون
شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی بەلجیکا هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ بەلجیکا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ بەلجیکا:
1. ئەفغانستان |
53. لاۆس |
2. جەزائیر |
54. لوبنان |
3. ئەنگۆلا |
55. لێسۆتهۆ |
4. ئەرمینیا |
56. لیبیا |
5. ئازربایجان |
57. لایبریا |
6. بەحرەین |
58. مەدەغەشقەر |
7. بەنگلادیش |
59. مەلاوی |
8. بێلاڕوس |
60. ماڵدیڤ |
9. بێڵیز |
61. مالی |
10. بێنین |
62. مۆڕیتانیا |
11. بهوتان |
63. مەنگۆلیا |
12. پۆلیڤیا |
64. مەغریب |
13. بۆسنا |
65. مۆزەمبیق |
14. بورکینا فاسۆ |
66. نامبیا |
15. بورما\میانمار |
67. ناوڕو |
16. بوروندی |
68. نیپاڵ |
17. کەمبۆدیا |
69. نایجەڕ |
18. کامیڕۆن |
70. نایجیریا |
19. کاپێ ڤێردێ |
71. کۆریای باکور |
20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست |
72. عومان |
21. چاد |
73. پاکستان |
22. چین |
74. پاپاو گینیای نوێ |
23. کۆمۆڕۆس |
75. فیلیپین |
24. کۆنگۆ |
76. قەتەڕ |
25. كوت ديفوار |
77. ڕوسیا |
26. کوبا |
78. ڕواندا |
27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات |
79. ساو تۆمێ و پرینسیپ |
28. جیبۆتی |
80. سعودیە |
29. کۆماری دۆمێنیکا |
81. سەنیگال |
30. ئیکوادۆر |
82. سیێرا لۆنێ |
31. میسڕ |
83. سۆماڵ |
32. گینیای ناوڕاست |
84. ئەفریقای باشور |
33. ئێریتریا |
85. سودانی باشور |
34. ئیسیوبیا |
86. سری لانکا |
35. فیجی |
87. سودان |
36. گابۆن |
88. سورینام |
37. گابیا |
89. سویسرا |
38. گانا |
90. سوريا |
39. گینیا |
91. تاجاکستان |
40. گینیا-بیساو |
92. تەنزانیا |
41. گوانا |
93. تایلەند |
42. هایتی |
94. تۆگۆ |
43. هندستان |
95. تونس |
44. ئیندۆنیزیا |
96. تورکیا |
45. ئێران |
97. تورکمانستان |
46. عێراق |
98. ئۆگەندا |
47. جامایکا |
99. ئۆزباکستان |
48. ئەردەن |
100. ڤێتنام |
49. کازاخستان |
101. یەمەن |
50. کینیا |
102. زامبیا |
51. کوەیت |
103. زیمبابۆی |
52. قڕغستان |
بەڵگەنامە پێویستەکان:
هەموو بەڵگەنامەکان بۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا تۆ دەبێت تەواوکرابن\وەرگێڕرابن بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، یان هۆڵەندی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی بەلجیکا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:- پاسپۆڕتی کارا
- دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
- فۆڕمی داواکاری
- پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
- بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
- تێچووی ڤیزا
- پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
- هۆکار بۆ سەردانەکەت
- لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
- چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
- بەلگەی ئەوەی کە تۆ بەلجیکا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).
تێچووەکان
تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی بەلجیکا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ بەلجیکا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان
- هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ بەلجیکا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
- هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ بەلجیکا\ناوچەی شینگن.
- هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
- هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
- بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
- هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
- کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی بەلجیکا ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابینبکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان. بە گشتی، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا جێگیر دەکرێن لەڕێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی داواکاری بەلجیکا، لێرە بەدەست دەخرێت.
- وەکو بەکارهێنەرێکی نوێ خۆت تۆمار بکە بۆ ئەوەی هەژمارێکی ئینتەرنێتی دروستبکەیت، کە ڕێگەت پێدەدات داواکاریەکەت بەشیوەی ئۆنلاین پڕبکەیتەوە.
- کاتێك تەواودیدەکەیت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەینێریت، کۆپیەك دەنێررێت بۆ ئیمەیڵەکەت لە شێوازی پی دی ئێف. تۆ ئەم کۆپیە چاپ دەکەیت، واژۆ دەکەیت، و دەینێریت لەگەڵ هەموو پێداویستەکانی داواکاریەکەت لە دیداری دواتری ڤیزاکەت.
- کاتێك تۆ بەسەرکەوتووی بە شێوەی ئەلیکترۆنی داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا تۆ بیرهێنانەوەیەکی خێرات بەدەست دەگات بۆ دیاریکردنی کاتێك بۆ دیداری کەسی لە کونوسڵخانە\ناوەندی ڤیزای بەلجیکا. ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەبێت تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت وە بەهەمان شێوە بەڵگەنامەن پێوستە سەرەتاییەکانیشت.
- لە دۆخێکدا کە تۆ نەتتوانی دەستت بگات بە ماڵپەڕی ئینتەرنێتی پێشکەشکردنی داواکاری بەلجیکا، ئەوا ڕەنگە بتوانیت فۆرمی داواکاریەکە چاپ بکەیت، واژۆ بکەیت و بنێریت. فۆرمی داواکاری لێرە بەردەستە.
- کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی بەلجیکا ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابینبکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان. بە گشتی، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا جێگیر دەکرێن لەڕێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی داواکاری بەلجیکا، لێرە بەدەست دەخرێت.
- هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
- هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
- کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی بەلجیکا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابینبکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری بایۆمیتری پێشکەش بکەیت (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە.
کەی داواکاری پێشکەش بکەیت
داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.
لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت
داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی بەلجیکا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی بەلجیکا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەلجیکا.
لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی بەلجیکا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی بەلجیکا دەکات.
بە گشتی، تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.
تۆ دەتوانیت بەدوای کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای بەلجیکادا بگەڕێیت کە نزیکترین بێت لێتەوە لەڕێگەی سایتی فەڕمی ڤیزای شینگنی بەلجیکا بۆ ڕاوێژ لێرە.
کاتی پڕۆسەکردن
کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا بەگشتی نزیکەی دوو هەفتەیە ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە کاتی پڕۆسەکردنی ئێستا ٣٠-٨٥ ڕۆژە. لە هەندێك دۆخدا، کاتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا دەگۆڕێت بەپێی جۆر و پۆلێنی ئەو ڤیزایەی کە داواکاری پێشکەش دەکەیت، وە بە هەمان شێوە ئەوەی کە کەی داواکاری پێشکەش دەکەیت (زستان یاخود هاوین، هتد.).
ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:
ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.
ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:
ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی بەلجیکات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
ڕەنگە تۆ فۆڕمی ڕەتکردنەوەی ئاسایی دەرچووی بەلجیکات بەدەست بگات کە هەنگاوەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە بە وردی دەردەخات.
پێویستە تێهەڵچوونەوەکەت ئاڕاستەی کاونسێیڵ دێ کۆنتێنتیۆکس دێس ئێتڕانجێس لەم ناونیشانانەی خوارەوە:
Conseil du Contentieux des étrangers
Raad voor Vreemdelingenbetwistingen
Rue Gaucheret 92-94
B-1030 Brussels
Belgium
لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی بەلجیکا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:
ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای بەلجیکا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.
پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوەنە ناوەوە بۆ هەریەك لە بەلجیکا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.
لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە بەلجیکا\ناوچەی شینگن.