لیستی ناوەرۆک
پوختەیەك لەسەر ئایسلەندا
نەتەوەیەکی دورگەی نەرویجی لە ناوڕاستی دەریای نەرویج، نەرویج نزیکترین دراوسێی ئایسلەندایە بە ١٦٢٩کم بڕینی شەپۆلەکان. زمانی فەرمی ئایسلەندایە، بەڵام زۆربەی دانیشتوانەکەی کە ٣٦٤٠٠٠ کەسن بە ئینگلیزی قسە دەکەن. سەڕەڕای شوێنە قەبارە بچوك و دورەکەی، ئایسلەندا بە تێکڕایی سەرنجی ٢ ملیۆن گەشتیاری ساڵانە ڕادەکێشێت کە ٦ جار زیاترت لە قەبارەی دانیشتوان. گەشتیاران لە سەرتاسەری جیهانەوە دێن بۆ ئەزمونکردنی دیمەنە سرشتەکانی تری جیهان وەك شارە سەهۆڵیەکان، داڕمانی بەفر و هێڵی کەناری درێژ. سەرەکیترین ناوچە بۆ گەشتکردنی سەرکێشی. سەدانکەرانی ئارەزوومەند دەتوانن سێ پارکە نیشتمانیەکەی ئایسلەندا بگەڕێن، بەسەر گڕکانە چالاکەکاندا سەربکەون، و مەلەوانی ژێر ئاوی بکەن لە سیلفرا فیسسورێی بەناوبانگ، کە لەوێدا تاشە بەردەکانی ئیۆراسیم و تێکتۆنیکی باکۆی ئەمریکا یەکدەگرن. پایتەختی سەیرکردنی دۆلفین لە جیهاندا، عاشقانی گیانلەبەران دەتوانن ئەسپسواری ئەسپە ئایسلەندیەکان بکەن بەسەر دەشتاییە خەیاڵیەکانی پڕ لە تاڤگەکان. هەرە بەناوبانگترینی ئەمانە، دێتیفۆسە کە بە شێوەی خۆی شوێنەکی بە ئامانجکراوە وەکو دووەم هەرە بەهێزترین تاڤگە لە ئەوروپا. بۆ دیمەنەکان، هیچ شتێك ناتوانێت ڕوناکیەکانی باکور تێپەڕێنێت، کە بە دەردەکون لە ئۆکتۆبەرەوە بۆ فێبروەری. جگە لە ناوەکەی، ئایسلەندا بە گشتیساردە بەڵام بستوو نیە؛ پلەی گەرمی زستان بە تێکڕایی سفری سیلیزیە، لە کاتێکدا تێکڕای پلەی گەرمی هاوین دەگات بە ٢٠ پلی سیلیزی. شوینەکانی ئەوپەڕی باکوری ئایسلەندا ئەوە دەگەێنن کە خۆر هەموو ڕۆژ و شەوەکە دەدرەوشێتەوە، لە مەی بۆ جوڵای، لە کاتێکدا شەو بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا لە مانگەکانی زستان. کەش و هەوای ئایسلەندا و تۆپۆگرافیەکەی کلتورێکی کۆمەڵگەی تەندروستی بەرهەمهێناوە لە سەرتاسەری وڵاتەکە، کە تێیدا چالاکیە گڕکانیەکان بوونەتە دەرەنجامی بێ هەژماری ڕوودانە سروشتیەکانی دەرەوەی بەهارێکی گەرم، بە ناوبانگترینیان بریتیە لە بلو لاگون. کۆمەڵگەی تەواو چری جیۆسێرماڵی چارەسەری سروشتی و مەساجکردن پێشکەش دەکات، بلو لاگور دیمەنی سروشتی نامۆی مەلەوانگە پڕ لە هەور و پڕ لە بەفر و هەڵم ئامادە دەکات. یەکیك لە ٤ دەوڵەتە شینگنەکانیی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، و یەکێک لە دوو وڵاتە دورگەییەکانی شینگن، ئایسلەندا واژۆی ڕێکەوتننامەی شینگنی کرد لە ١٩٩٦، بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ٢٠٠١.شایستەبوون
شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ئایسلەندا، هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ئایسلەندا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ئایسلەندا:
1. ئەفغانستان |
53. لاۆس |
2. جەزائیر |
54. لوبنان |
3. ئەنگۆلا |
55. لێسۆتهۆ |
4. ئەرمینیا |
56. لیبیا |
5. ئازربایجان |
57. لایبریا |
6. بەحرەین |
58. مەدەغەشقەر |
7. بەنگلادیش |
59. مەلاوی |
8. بێلاڕوس |
60. ماڵدیڤ |
9. بێڵیز |
61. مالی |
10. بێنین |
62. مۆڕیتانیا |
11. بهوتان |
63. مەنگۆلیا |
12. پۆلیڤیا |
64. مەغریب |
13. بۆسنا |
65. مۆزەمبیق |
14. بورکینا فاسۆ |
66. نامبیا |
15. بورما\میانمار |
67. ناوڕو |
16. بوروندی |
68. نیپاڵ |
17. کەمبۆدیا |
69. نایجەڕ |
18. کامیڕۆن |
70. نایجیریا |
19. کاپێ ڤێردێ |
71. کۆریای باکور |
20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست |
72. عومان |
21. چاد |
73. پاکستان |
22. چین |
74. پاپاو گینیای نوێ |
23. کۆمۆڕۆس |
75. فیلیپین |
24. کۆنگۆ |
76. قەتەڕ |
25. كوت ديفوار |
77. ڕوسیا |
26. کوبا |
78. ڕواندا |
27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات |
79. ساو تۆمێ و پرینسیپ |
28. جیبۆتی |
80. سعودیە |
29. کۆماری دۆمێنیکا |
81. سەنیگال |
30. ئیکوادۆر |
82. سیێرا لۆنێ |
31. میسڕ |
83. سۆماڵ |
32. گینیای ناوڕاست |
84. ئەفریقای باشور |
33. ئێریتریا |
85. سودانی باشور |
34. ئیسیوبیا |
86. سری لانکا |
35. فیجی |
87. سودان |
36. گابۆن |
88. سورینام |
37. گابیا |
89. سویسرا |
38. گانا |
90. سوريا |
39. گینیا |
91. تاجاکستان |
40. گینیا-بیساو |
92. تەنزانیا |
41. گوانا |
93. تایلەند |
42. هایتی |
94. تۆگۆ |
43. هندستان |
95. تونس |
44. ئیندۆنیزیا |
96. تورکیا |
45. ئێران |
97. تورکمانستان |
46. عێراق |
98. ئۆگەندا |
47. جامایکا |
99. ئۆزباکستان |
48. ئەردەن |
100. ڤێتنام |
49. کازاخستان |
101. یەمەن |
50. کینیا |
102. زامبیا |
51. کوەیت |
103. زیمبابۆی |
52. قڕغستان |
بەڵگەنامە پێویستەکان:
هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ئایسلەندا دەبێت تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر زمانی ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ئایسلەندا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:- پاسپۆڕتی کارا
- دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
- فۆڕمی داواکاری
- پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
- بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
- تێچووی ڤیزا
- پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
- هۆکار بۆ سەردانەکەت
- لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
- چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
- بەلگەی ئەوەی کە تۆ ئایسلەندا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).
تێچووەکان
تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ئایسلەندا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ئایسلەندا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان
- هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ئایسلەندا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
- هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ئایسلەندا\ناوچەی شینگن.
- هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
- هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
- بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای ئایسلەندا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
- هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
- لە کاتێکدا کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئایسلەندا ڕێکاری پڕۆسەکردنی جیاوازیان هەیە بۆ داواکاریەکان. ئەوا تا ڕادەیەك بە گشتی دەبێت داواکاری پێشکەش بکرێت بە بەکارهێنانی ئەم فۆڕمە. کە تۆ پێویستە تۆ دایبەزێنیت، پڕیبکەیتەوە، چاپی بکەیت. ئەم کۆپی کاغەزانە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندێکی ڤیزا کە لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
- هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
- هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
- کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئایسلەندا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
- کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
- دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت پێشکەش کردووە.
کەی داواکاری پێشکەش بکەیت
داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.
لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت
داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ئایسلەندا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی ئایسلەندا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئایسلەندا، یان لە کونسوڵخانەی وڵاتێک کە نوێنەرایەتی کاروباری دەرەوەی ئایلەندا دەکات.
تکایە تێبینی ئەوە بکە کە تەنها ٣ باڵوێزخانە\کونسوڵخانەی ئایسلەندا ڤیزا دەردەکەن: بەیجین، مۆسکۆ و نیو دەلهی.
لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی ئایسلەندا بوونی نیە (زۆربەی وڵاتان)، دەکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئایسلەندا دەکات.
بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی ئایسلەندا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.
ئەم لینکە بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی ئایسلەندای نزیك لە خۆتەوە.
کاتی پڕۆسەکردن
کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی ئایسلەندا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.
ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:
ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.
ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:
ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی ئایسلەندات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.
تێهەڵچونەوەکەت لەبەرچاودەگیرێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کۆچکردنی ئایسلەندا، سکۆگارهیلۆ ٦، ڕێیکجاڤیك ١٠٥.
ئەگەر تۆ تێهەڵچوونەوە بکەیت لەڕیگەی کونسوڵخانەی وڵاتێکی ترەوە، ئەوا تێهەڵچوونەوەکەت لەبەرچاو دەگیرێت لەلایەن دەسەڵاتی وڵاتە جێگیرەکەوە.
هەرچەندە تۆ تێهەڵچوونەوە دەکەیت، پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).
تکایە تێبینی ئەوە بکە کە سەرچاوە ئاماژەکراوەکانت ڕەنگە تێهەڵجوونەوە بکەن لە بری تۆ بە نووسراوی دەسەڵات بەخشینەکەت.
لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ئایسلەندا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:
ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ئایسلەندا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.
پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ئایسلەندا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.
لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ئایسلەندا\ناوچەی شینگن.